دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

شەپۆلێکی باران و بەفر بەڕێوەیە

هەرێم نیوز
وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر دەکرێت بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەو هۆیەوە ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین و بەفر بارین و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما کاریگەرى ئەم کەشە زستانیە.

باسی لەوەشکرد، بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لە درەنگانى شەوى چوارشەممە تا ڕۆژى یەک شەممە بەردەوامى دەبێت. 

ئاشکراشیکرد، لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور زۆرترین کاتى  دابارین لە ڕۆژى پێنج شەممە پێشبینی دەکرێت .

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان بەفر بارینیش دەست پێ دەکات , پاشان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەواییەکى ساردتر بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرو قەزاى ناوچە شاخاوییەکان وە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى ڕاپەڕین و زاخۆ  دەبارێت.

دەشڵێت، لەگەڵ نزم بوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما بەفر بارین تا ئاستى 600 مەتر بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبارێت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP