دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پۆلیسی کەرکوک دەنگۆی دەستگیرکردنی چوار کەس بە تۆمەتی گۆڕینەوەی ژن ڕەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز
لە کۆمەڵێک پەیج و مەڵپەڕی سۆشیاڵ میدا وا بڵاوکرایەوە گوایە لە کەرکوک چوار کەس بە تۆمەتی گۆڕینەوەی ژن دەستگیر کراون، هەرزوو وەزارەتی ناوخۆ هاتە دەنگ و دەنگۆکەی بە درۆخستووەتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە پەیج و سایتەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، سوکایەتی بە بەها و 

پرەنسیپەکانی کۆمەڵگەی عێراقی کراوە کە گوایە چوار کەس ژنەکانیان گۆڕیوەتەوە و دەستگیر کراون بەڵام ئەو هەواڵانە سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت هاوڵاتیان باوەڕ بەو دەنگۆ و هەواڵانە نەکەن کە دەبنە هۆی تێكچوونی بەهاکانی کۆمەڵگا و بەهیچ شێوەیەک راستییان تیادا نییە.

پۆلیس ئاشکراشیکردووە، هەرکەس و لایەن و میدیا و سۆشیال میدیایەک هەواڵێ هاوشێوە و ناڕاست بڵاوبکاتەوە رێکاری یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزا دەدرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP