هەرێم نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بومەلەرزەیەک شاری بەغدادی هەژاند و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 1:02 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغداد روویداوە و هاوڵاتییان هەستیان پێیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گوڕی بومەلەرزەکە 3.5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.