هەرێم نیوز
حكومه‌تی یه‌مه‌ن ڕایدەگەیەنێت، كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئیسرائیلیان لە دەریاى سور ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه کە 52 كه‌سی تێدابوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی یه‌مه‌ن كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی یه‌مه‌نه‌وه بڵاویانكردۆته‌وه، له‌ڕێگه‌ی هێزه‌كانیانه‌وه له ده‌ریای سور ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی ئیسرائیلی‌دا گرتوه.
كه‌ناڵی مه‌یادین له زاری سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێزه ده‌ریاییه‌كانی یه‌مه‌ن 52 كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه كه له‌ناو كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كه له ده‌ریای سوردا بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمی كه‌شتییه‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دان له ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و ڕه‌گه‌زنامه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌مه‌نه‌وه پشتڕاستده‌كرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ماڵپه‌ڕی واڵا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلییه‌وه پشتڕاستیكرده‌وه، حوسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرتوه كه به‌شێكی خاوه‌ندارێتی ئیسرائیلی له‌سه‌ره، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ئیسرائیل هیچ هاوڵاتییه‌كی ئیسرائیلی له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا نییه.