هەرێم نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزا بەسەر شەش ئەندامی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقدا دەسەپێنێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمەلێک گروپی چەکداری عێراقی سەر بە حزبوڵادا سەپاند و بە ئەنجامدەری هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: کەتائیبی حیزبوڵڵا لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە راهێنانی پێ دەکرێت، یارمەتی دارایی دەدرێت و پاڵپشتی دەکرێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکرد: کەتائیبی حیزبوڵڵا ئەنجامدەری ژمارەیەکی زۆر لەو هێرشانەیە ئێستا دەکرێنە سەر بنکەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە عێراق و سووریا.
لە نێوان ئەو کەسانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەوەی ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئەندامێکی دەستەی دروستکردنی بڕیاری کۆمەڵە چەکدارییەکە و بەرپرسی کاروباری دەرەکی و فەرماندەی سەربازی هەیە، کە ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات بەوەی لەگەڵ سوپای پاسداران راهێنانیان بە چەند جەنگاوەرێک کردوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردو هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 58 جار لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە لە سوریا و عێراق بە ئامانج گیراون.