دواین هەواڵ

وەرزش‌

 17/11/2023

زنجیرە سەرکەوتنەکانی پاڵەوانی مۆندیال کۆتایهات

هەرێم نیوز

لیۆنێل مێسی نەیتوانی یارمەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بدات لە درێژکردنەوەی زنجیرەی بێ دۆڕانی لە دوای بردنەوەی مۆندیال. لەپاش یارییەکە، لیۆ میسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای مارسیلۆ بیلیسیا بە فاکتەری سەرەکی پشت سەرکەوتنی هەڵبژاردەی بەرامبەری ناو برد.

 هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ئەمڕۆ پێنج شەممە لە یاریگای لا بۆمبۆنێرا لە بوینس ئایرێس بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردەوە و دووەم سەرکەوتنی گەورەی لە سەر دەستی مارسیلۆ بیلسا ڕاهێنەری نوێدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەردا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەڕازیلیان بردەوە.  ئەم ئەنجامە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەرجەنتین یەکەم دۆڕانی خۆی لە دوای شکستەکەیان لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال بەرامبەر سعودیە ئەزموون بکەن.

 مێسی دوای یارییەکە وتی: بە ئاسانی دەتوانیت کاریگەرییەکانی بیلسا لەسەر هەڵبژاردەی بەرامبەر ببینیت.  شێوازەکەی زۆر ناسراو بوو.  نەوەیەکی باشی یاریزانی لە ئۆرۆگوای لەبەردەستە.  ئەوان تیپێکی توند و تۆڵن و یاری ئاسایی خۆمان بۆ ئێمە قورس بوو. یاریزانانی ئۆرۆگوای لەڕوی توانا جەستەییەوە زۆرخێران لەیارییەکەدا هەرگیز هەستمان بە ئاسوودەیی نەدەکرد بۆیە شکستمان هێنا.  ئۆرۆگوای تیپێکی فیزیکییە، وەک تیپێک بە باشی کاردەکەن.

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین لە 10 هەڵبژاردە پێکهاتوە ،تا ئیستا 5 یاری ئەنجادراوە تێدا هەڵبژاردەی تانگۆ خاوەنی 12 خاڵە و پێشەنگی گرتوە ،هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP