دواین هەواڵ

کلتور‌

 14/11/2023

فیلمی (بکوژی ئازار).. چیرۆکی ئەو دایکەی وایکرد رۆحی بێتاوانەکان بکات بە باجی سەرکەوتن

خۆشناو محەمەد

کاتێک سینەما نزیک دەبێتەوە لەڕۆژنامەنوسان، ئەوکات بینەر خۆی لەبەردەم پێکهاتەیەکی هونەریدا دەبینێتەوە، وەک ئەوەی ڕویدا لەفیلمی (Spotlight)دا، ئەو فیلمەی لەهۆڵەکانی نمایشکردندا نمایشکرا لەساڵی 2015دا، پاشان لەساڵی 2016 بوە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار، بەڵام فیلمی (Pain Hustlers) بکوژی ئازاری دەرهێنەر (دەیڤید یەیتس) ناتوانێت ئەو سەرکەوتنە بەدەستبهێنێت لەگەڵ ئەوەی نواندنی نوێ و دەرهێنانی ناوازەی بۆ کراوە لەپێناو بەدەستهێنانی کاراکتەری تەنها.

دەکرێت فیلمی (The Wolf of Wall Street)ی دەرهێنەر (مارتن سکۆر سیزی) و پاڵەوانی فیلم (لیۆناردۆ دیکاپریۆ) لەلوتکەدا بێت کە یەکێکە لەوجۆرە ژانەر و پێکهاتانە، ئەو فیلمانەی چارەسەری داڕمانی ئەخلاقی و قۆرخکردنی بازاڕ و قوتدانی ماڵی خەڵک دەکات بەتابلۆیەکی هونەری، ڕاکێشانی سەرنجی کۆمەڵگا، سکۆرسیزی توانی لەڕێگەی ئایکۆنێکی هونەری و داهێنانێکی ناوازەوە جیهانی سینەما دەوڵەمەند بکات.

فیلمی (بکوژی ئازار) لەلوتکەی بینیندایە لەسەر شاشەی نێتفلێکس، ئەو فیلمەی باس لەدیاردەیەک دەکات دەبێتو هۆکاری گیانلەدەستدانی هەزاران ئەمریکی، لەڕێگەی ئازارشکێنەوە بەتایبەت (ڤینتانێل) ئەمەش لەڕێگەی بانگەشە و بڵاو کردنەوەی ریکلام و بازاڕسازی نائەخلاقیەوە، ئەوەی کۆمەڵێک دەرمانخانە پێی هەستابون تەنها لەپێناو بەدەستهێنانی پارەدا.
لێکۆڵینەوە، کتێب، فیلم

فیلمی بکوژی ئازار، لیزا دریک (ئیمێڵی بلانت) ڕۆڵەکەی بەرجەستەکردوە، ئەو دایکەی بەم زوانە کارەکەی لەدەستدابو، ئەو لەڕێگەی ڕێکەوتەوە ئاشنا دەبێت بەفرۆشیارێکی دەرمان، بیت رینەر (کریس ئیفانز) ڕۆڵەکەی بەرجەستەکردوە، ئەو لیزا دەخاتە ناو کارێکی پڕ داهاتەوە، بەڵام کارێک نائەخلاقی، ئەو لەڕاستیدا تێوە دەگلێت لەبەرتیل و هەڕەشەدا.

لیزا لەسەر ئەو ئاڕاستەیە بەردەوام دەبێت کە داهاتێکی زۆری لێوە دەستدەکەوێت، لەڕێگەی کۆمپانیایەکی دەرمانی شێتانەوە، پزیشک نێل (ئاندی گارسیا) ڕۆڵەکەی بەرجەستە کردوە، هەروەها کچەکەی (کڵۆی کۆڵمان) کە هەڵگری حاڵەتێژی دەرونی ناسەقامگیرە، ئەو پێویستی بەنەشتەرگەریەکە پارەیەکی زۆری دەوێت.

لیزا پێشبینی داڕمانی کۆمپانیاکە دەکات، ئەو خۆی و پێکهاتەی ئەو کۆمپانیا لەبەردەم ئازاری ویژداندا دەبینێتەوە، لەڕێگەی ڕازی کردنی پزیشکەکان و نوسینی ئەو چارەسەرە بکوژە بۆ نەخۆشەکان! ئەو لەگەڵ خۆیدا گفتوگۆ دەکات و سەیرێکی گریمانەکان دەکاتەوە.

فیلمەکە لەلێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەگەریەوە وەرگیراوە، گۆڤاری (نیویۆرک تایمز ) لەساڵی 2018 دا بڵاویکردۆتەوە، دواتر نوسەر (ئیڤان هیوز) دەیکاتە کتێبێک بەناوی (Pain Hustlers) هەمان ناوی فیلم کە لەئێستادا لەسەر شاشەی نێتفلێکس نمایشدەکرێت، کتێبەکەو بابەتەکەی گۆڤارەکە باس لەکۆمپانیایەک دەکات بەناوی (ئەنسیس) ئەو ئازارشکێنی (ڤینتانێل) بڵاوە پێدەکات و بازاڕسازی بۆ دەکات.

پێکهاتەی فیلم چارەسەری کۆمەڵێک بابەتی گشتی کۆمەڵگایە، گەورەترینیان بەبازاڕکردنی چارەسەرەکانی ئازار شکێنی ئەفیونی یە لەڕێگەی دەرمانخانەکانەوە، لەهەمان کاتدا کونێکی گەورەی مەترسیداری کاری پزیشکی دەرمان لەئەمریکا ئاشکرا دەکات، گەورەترین دەرگا دەکاتەوە بەڕوی بابەتی (بانگەشەی گەندەڵی) لەناو کۆمپانیا و پێکهاتەی دەرمانخانەکاندا، ئەویش ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدارە بەخێرایی لەکاتی هەبونی حاڵەتی لەو شێوەی پێکهاتەی فیلمەکەدا.

سیناریۆیەکی سەرکەوتو

سەرکەوتن و شکستی فیلم لەساتەوەختی نوسینەوەی فیلمدا دەستپێدەکات، دواتر توانای خۆڕاگری و هاوسەنگی وردەکاری دراما ڕێژەی سەرکەوتن دیاری دەکات، لەم سۆنگەوە سیناریۆ وەک پێکهاتەیەکی گرنگ هەژمار دەکرێت لەپێناو دروستکردنی فیلمێکی سەرکەوتودا.

لەناو فیلمی بکوژی ئازاردا، چیرۆک لەژێر دەست و پەنجەکانی سیناریست (ویلیس تاوەر) دەرچوە، یان بەشێوەیەکی وردتر، لەبنەڕەتدا ئەو نەیتوانیوە جڵەوگیری بکات، لێرەوە دەر دەکەوێت ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی دەستیگرتوە بەسەر کاری فیلمەکەدا، دواتر لەبری پێکهێنانی بناغەیەکی درامی یەکگرتو بتوانێت لێکۆڵینەوە بکات لە بەرەوپێشچون و گۆڕانکاریەکان، هەروەها شێوەی گۆڕانی مرۆڤ بۆ دڕندەیەک لەسەر مرۆڤەکانی دەژی، سیناریست هاتوە بناغەیەکی ڕۆژنامەوانی داڕشتوە، فیلمەکە بۆتە بەش بەش تەنها چیرۆکە، ئاماژە دەکات بۆ تاوانبار و بێتاوان، بەبێ گوێدانە حاڵەتی کۆمەڵایەتی و دەرونی هەر یەک لەو تاکانەی لەو گەندەڵیەوە تێوەگلاون، تەنها کەسێک حاڵەتی کۆمەڵایەتی باسکراوە پاڵەوانی فیلمەکەیە، تەنانەت پاساو هەیە بۆ بەشداریکردنی ئەو لەو کردەوە نامرۆڤایەتیانەدا، بەبێ ئەوەی بناغەیەک بونیاد بنێت بۆ کەسایەتی ئەو ژنە و گۆڕینی بۆ کەسایەتیکەی دیکە و هەست کردن بەئازاری ویژدان.

چیرۆکی فیلم لەدایکێکی هەژارەوە دەستپێدەکات، ئەو لەزۆر کاردا شکست دەهێنێت، ئەو تەنانەت بەند دەکرێت بەهۆی کۆمەڵێک تاوانی بچوکەوە، ئەم ژنە و کچە نەخۆشەکەی هەوڵدەدەن لەو ژیانە تەسک و تاریکە خۆیان دەەباز بکەن، تا دواتر خۆی لەناوەڕاستی دەرمانخانەکاندا دەدۆزێتەوە.

بکوژی ئازار تیشک دەخاتە سەر ژیانی دو خوشک، یەکێکیان دەناڵێنێت بەدەست سەختی ژیان و تاڵی پێشهاتەکان، ئەوی دیکەیان ژیانێکی هاوسەنگ و ئابوریەکی باشی هەیە، ئەوەی وادەکات یەکێکیان لەماڵ دەر بکرێت بەهۆکار گەلێک شیاوی باسکردن نییە، ئیدی ئەم ژنە لەم ساتەوە دەجەنگێت خۆی و کچە نەخۆشەکەی دەرباز بکات لەئاییندەیەکی نادیار، ئەم دایک و کچە سەرکەوتو دەبن لەبەدەستهێنانی کارێکی باش، دواتر دیزایینەری جلوبەرگ و براندەکان وادەکات ئیمێڵی بڵانت شیک و ناوازە دەرکەوێت، سادەیی و هەڵسوکەوتی پێچەوانەی ئەو کارە نائەخلاقیە بو ئەنجامی دەدا.
دواتر فیلم تیشک دەخاتە سەر ژیانی پزیشکێکی چاوچنۆک نیل (ئاندی گارسیا)ی سەیر، لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەین دەرهێنەر (دەیڤید یەیتس) ئاماژەی نەکردوە بەو جیاوازیە گەورەی نێوان خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی دەرمان کە دەستیگرتوە بەسەر سێ لەسەر چواری بازاڕی دەرماندا لەڕۆژهەڵاتی ئەمریکادا، لەهەمان کاتدا لەلێواری مایەپوچ بوندایە!

وێنەگرتنی بەرنامەیی

دەیڤید یەیتس، لەو دەرهێنەرە سەرکەوتوانەیە خاوەنی ئەزمونی سەرکەوتون وەک: هاری پۆتەر، چیرۆکی تەڕەزان، دەکرێت پێشکەشکردنی ئەم جۆرە فیلمانە لەڕێگەی چاوی کامێراوە لەدورەوە، وایکردوە یەیتس ئالودە ببێت، وایکردوە زیاتر لەدورەوە چیرۆکەکان پشانی بینەر بدات، لەیەک گرتەدا وێنەیەکی فراوانی گرتوە لەناو پارکینی ئۆتۆمبێکەکاندا، وایکردبوو بەرتیلدەر و بەرتیل وەرگر بەجۆرێک دەر دەکەون بەجۆرێک تا ئەندازەی نەبونی کاریگەری.

بەهەمان ڕێچکە یەیتس قوربانیەکانی وێناکردوە، قوربانی دەستی ئازارشکێن و لەهۆش بردن، لەگەڵ گەڕانەوە بۆ ڕەنگی ڕەش و سپی لەڕێگەی (فلاش باک)ەوە، بۆ چیرۆکی ئالودەبون بە چارەسەر، دواتر نەخۆشکەوتنیان و یادەوەری خيزانیان، دواتر بەربەستێکی بەفر ئاسا دروستدەبێت لای بینەر بەهۆی ئەو ئیقاعە خێرایەی کەشی درامی ناو فیلمەکەوە لەناو کۆمەڵێک گرتەدا کەدەکرا تینوێتی بینەر بشکێنێت، کەبەدیهێنانی دادپەروەری بو.

ئەزمونی فیلمی (بکوژی ئازار) دڵنیایی بو بۆ ئەو فەلسەفەی مەرج نیە هەمو بابەتێکی گرنگ بکرێتە فیلمی سینەمایی، گرنگی ڕوداوەکان و پێشهاتەکان بیانو نیە بۆ ئەوەی دەرهێنەر بیکات بە فیلم، ئەوەی زیاترە هۆکارە بۆ ئەوەی فیلم بەرهەمبهێنیت توانای گۆڕین و وێنەگرتن و ئاشکراکردن و لێکۆڵینەوەیە لەهەست و سۆزی مرۆڤایەتی بەهاوسەنگی هاوشانی دراما کە وادەکات بچیتە ناو بابەتەکە وەک خۆی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP