دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/11/2023

وەبەرهێنانی هەولێر: پرۆسەی تاپۆکردنی یەکەکانی وەبەرھێنان دەستی پێکردوە

 هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی هەولێر رایگەیاند ، بەبڕیاری حکوومەت 120 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون پرۆسەی تاپۆکردنیان دەستیپێکردووە و مۆڵەتیان لە وەبەرھێنان وەرگرتوە.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ھەولێر زیاتر لە ١٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بوونیان هەیە، مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتوە. 

وتیشی، ٥٦ پڕۆژەی وەبەرھێنان بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە واتە شوقە و ڤێلاو خانوو، خەڵکی تێدا نیشتەجێیە، لیژنەیەک لە لایەنە پەیوەندارەکان پێکھاتووە بۆ تاپۆکردن و بەناوکردنی ئەو یەکانە و خەمڵاندنی بۆ دەکەن.
سامان عارەب ئاماژەی بەوەش کردووە، بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەکرێن.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر وتیشی، لە سنووری ھەولێر تا ئێستا شەش ھەزار و ٦٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بەناوکراون، دوازدە ھەزار یەکەی دیکەیش لە قۆناغی ئامادەکردنن بۆ بەناوکردن، پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوکردن دوو ھێندە بەرزبێتەوە.

سامان عارەب باسی لەوەشکرد، ئەولەویەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستا بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵە، بە بڕیاری حکوومەت پاڵپشتی ئەو پڕۆژانە دەکرێت لەو دوو کەرتەدا جێبەجێ دەکرێن، چونکە حکوومەت دەیەوێ زیاتر کار لەسەر پڕۆژە ستراتیژییەکان بکات لە کەرتی وەبەرھێنان.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP