دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان بەرزدەنرخێنم

هەرێم نیوز 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی بەبۆنەی شەست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان و داکۆکیکردنیان لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکیدا، بەبۆنەی شەست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش کردووە، خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان و داکۆکیکردنیان لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پێزانینێکی زۆرمان بۆ مامۆستایانی کوردستان هەیە، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەکانماندا دەگێڕن.

دەشڵێت، ئومێدەوارم مامۆستایانی کوردستان، لەسەر بنەمایەکی باش و پەروەردەیەکی دروست و هزری نیشتمانپەروەری و خۆشویستنی کوردستان، نەوەیەکی داهێنەر و زانستخواز و ژینگەدۆست پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کارایان لە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی کوردستاندا هەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP