دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان: لەگەڵ چەکدانانی پەکەکە چووینە قۆناغێکی نوێ لە تورکیا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە وتارێكدا لەبەردەم پەرلەمانتارانی پارتەكەی (ئاكەپە) ڕایگەیاند: لەگەڵ هەڵوەشاندنەوە و راگەیاندنی بڕیاری دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە چووینە قۆناغێکی نوێ لە سەدەی تورکیادا.

 
ئەردۆغان لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە باسی لەوە کرد: بە یەک گەل، یەک ئاڵا، یەک نیشتمان و یەک دەوڵەت چوونەتە ئەو رێگەیە و پێشوازیی لێدەکەن.

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لەدوای كۆچی دوایی تۆرگوت ئۆزالەوە، چەندین دەستپێشخەری بەنیازی پاكەوە هەبوون؛ كە بەهۆی دەستوەردانی گروپی جیاوازەوە تێكچوون (مەبەستی لە دەستپێشخەرییە بۆ چارەسەری دۆزی كورد). تیرۆر لەبری ئەوەی پاشەکشە بکات، بنکەی خۆی فراوانتر کردووە. ئێمە هەمیشە هەوڵمان داوە کۆتایی بە تیرۆر بهێنین، چەندین سەرچڵیشمان كردووە كە پێشتر هیچ سیاسەتمەداریكی تر نەیكردووە.

دەشڵێت، زیاتر لە 40 ساڵە هەموو تاكێكی گەلەكەمان بەهۆی تیرۆرەوە ئازاری چەشتووەو زیانی بەركەوتووە، تیرۆر تەنها ئازاری میللەتەکەمانی نەدا، بەڵکو زیانیشی لە ئابووریمان دا. بە تریلیۆن دۆلار خەرجكراوە بۆ پاڵپشتی لە تیرۆرو ئەو زیانانەی بەهۆی تیرۆرەوە كەوتونەتەوە. کاتێکی زۆرمان لەدەستدا لە پاککردنەوەی ئەو مینانەی کە لەسەر ڕێگاکەمان دانرابوون.

ئەردۆغان وتی، گرنگییەکی زۆری هەیە کە لقەکانی دەرەوەی پەکەکەش بەشداری لە پرۆسەی داماڵینی چەکدا بکەن.

وتیشی، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی باخچەلی سەرۆکی (مەهەپە) دەكەین، هەروەها كۆچكردوو (سری سورەیا ئۆندەر) بەرپرسانە مامەڵەی كردو پشتیوانییەكی گەورەی ئەم پرۆسەی كرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP