هەرێم نیوز
سوپەرلیگ پاڵەوانێتییەکە بیرۆکەی سەرەکی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدە، بەڵام ئێستا بە یاسای نوێی حکومەتی بەریتانیا کارەکانی سوپەرلیگ بۆ هەمیشە لە ئینگلتەرا کۆتایی دێت.
هەرچەندە لە ئێستادا یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی لە بابەتی سوپەرلیگ پەراوێزخراون و هەواڵێکی کەمتریان لەسەری دەبیسترێت، بەڵام پێدەچێت بە یاسای نوێی حکومەتی بەریتانیا بیرۆکەی خولی سوپەرلیگی دەستپێنەکراو بۆ هەمیشە کۆتایی پێبهێنرێت.
حکومەتی بەریتانیا بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە، یانە گەورەکانی پریمەرلیگ قەدەغە دەکات کە پەیوەندی بە ڕکابەرییەکانی ئەوروپاوەبکەن لە دەرەوەی کۆنترۆڵی یەکێتی ئەوروپا
دوێنێ شا چارلزی سێیەم بەرپرسی خوێندنەوەی بەرنامەی یاسادانانی حکومەتی بەریتانیا بوو بۆ ساڵی داهاتوو. تیایدا ڕێوشوێنی نوێ و توند بۆ یانەکانی ئینگلتەرا ڕادەگەیەنرێت، نەک تەنها سەبارەت بە قەدەغەکردنی چوونە ناو سوپەرلیگ و هەر پاڵەوانێتییەکی تر بەبێ مۆڵەت، بەڵکو سەبارەت بە ڕێوشوێنی جدی لەسەر قەرزی یانەکانی پریمەرلیگ کە بەرزبووەتەوە بۆ 4.5 ملیار .
بەپێی یاسا نوێیەکانی حکومەتی بەریتانیا، "دەزگاکانی ڕێکخەر دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەو یانانەیان دەبێت کە بەشداری پێشبڕکێ نایاساییەکان دەکەن". بەم شێوەیە یانەکانی وەک ئارسناڵ، تۆتنهام، مانچستەر یونایتد، مانچستەر سیتی، لیڤەرپۆڵ و چێڵسی، کە سەرەتا پەیوەندییان بە سوپەرلیگەوە کرد و دواتر کشانەوە، ئەگەر دووبارە بچنەوە ناو پڕۆژەی سوپەرلیگ ئەوا بە تەواوی لە پرێمەرلیگ دووردەخرێنەوە.
9:05:53 PM بێگومان دادگای باڵای یەکێتی ئەوروپا بڕیارە لە ٣٠ی کانوونی دووەمدا بڕیار لەسەر خولی سوپەرلیگ بدات، بەڵام ئەگەر ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی سوپەرلیگ و پێرێزیش بێت، ئەوا یانەکانی پرێمەرلیگ بە پێی یاسای ئینگلتەرا ناتوانن بەشداربن کە لە ئینگلتەرا دامەزراون.