دواین هەواڵ

وەرزش‌

 06/11/2023

دزەکان ئامادەنەبون بچنە ماڵی لیۆ میسی

هەرێم نیوز 

ماڵی یاریزانە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ هەمیشە ئامانجی سەرنجڕاکێشی دزەکان بووە بەهۆی ئەوەی پارە و زێڕ و کەلوپەلی بەنرخی دیکەی تێدایە. ماڵی ئەستێرەکانی لالیگاش لەم حاڵەتە بێبەری نین و ژمارەیەکیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دزراون
یەکێک لەو دزانە ناوی "ئەلبێرتۆیە"، هەڵیکوتایە سەر ماڵی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی وەک ڕۆناڵدۆ و بنزیما و یۆهان کرۆیفی کۆچکردوو و ماوەیەکی زۆرە لەلایەن پۆلیسەوە داواکراوە، لە یەکێک لە پۆدکاستە بەناوبانگەکانی ئیسپانیادا بەناوی "پوختەی کراوە"، سەبارەت بە دزینی ماڵی یاریزانانی تۆپی پێ، یاریزانە بەناوبانگەکەی ئیسپانی قسەی کرد و وتی: ئێمە هەڵمانکوتایە ناو ماڵی بنزیما کاتێک دڵنیابووین خۆی لە ماڵەوە ئامادە نیە. جارێک هەڵمانکوتایە سەر ماڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە مەدرید، بەڵام هیچ شتێکی سەرنجڕاکێشمان دەستنەکەوت.

یەکێک لە گرنگترین دزییەکانی ئەلبێرتۆ؛

 ساڵی 2012 لە ماڵی یۆهان کرۆیف بوو، هەرچەندە ئەو بانگەشەی ئەوە دەکرد کاتێک چووەتە ناو ماڵەکەوە نەیزانیوە کە ماڵی ئەفسانەی کۆچکردووی  هۆڵەندایە هەروەها کاتێک سەرنجی چوارچێوەی وێنەکانی سەر دیوارەکەی داوە؛ بێگومان ئەمەش ڕێگری لە کارەکەی نەکرد و خۆی و هاوکارەکانی بە بەهای 20 هەزار یۆرۆ شتیان دزیوە.

لەبارەی "ئەلبێرتۆ" وە دەوترێت یەکێکە لە سەرکردە گەورەکانی باندە تاوانکارییەکان و ڕەگ و ڕیشەی ئەلبانی – کۆسۆڤۆی هەیە، دانی بەوەدانا کە دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا ماڵی لیۆنێل مێسی بدزێت، بەڵام خۆی دەڵێت ئەو کارەم نەکردووە و هەرگیز ئەو کارە ناکەم. وتی: چەند جارێک ئەو کەسانەم ڕاگرت کە دەیانویست هێرش بکەنە سەر ماڵی مێسی. من نەمتوانی هەموویان بوەستێنم، بەڵام ئەوانەی داوای مۆڵەتیان لێکردم بۆ دزیکردن لە ماڵی مێسی، ڕێگریم لێکرد و زۆر شانازی بەمەوە دەکەم.

ئەلبێرتۆ دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا نەک تەنها ماڵی لیۆ مێسی خۆی بدزێت، بەڵکو ماڵی دایک و باوکی میسی لە ئیسپانیاش بدزێت، کە ئەویش ئامادە نەبوو ئەو کارە بکات. گوتیشی: پێموایە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر بوو کە پێیان وتم دەیانەوێت بچنە ناو ماڵی دایک و باوکی مێسی. مێسی لەو کاتەدا لە پاریس بوو. خۆم چووم بۆ بینینی ماڵەکەیان ، چونکە من ئەو ناوچەیە زۆر باش شارەزام، بەڵام بەهۆی ئەو ڕێزەی کە بۆ لیۆ مێسی هەمە و گرنگیدانم بۆی ،هاوڕێکانم ڕاگرت و نەم هێشت بچنە ناو ماڵەکەیان.

پێگەی راکنا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP