هەرێم نیوز
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل و میسر لەسەر راگرتنی شەڕ لەباشووری کەرتی غەززە رێککەوتوون، رێککەوتنەکەش لەئەمڕۆە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئەمنی میسری بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل و میسر رێكه‌وتون لەسەر ئاگربەست لە باشوری غەززە کە هاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی ره‌فح، بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆی بۆ غەززە
ئامانجی سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته، چۆڵكردنی هاوڵاتیانی بیانیه كه له‌ئێستادا له كه‌رتی غه‌ززه گیریان خواردوه، هه‌روه‌ها ئامانجێكی دیكه‌شی چۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه بۆئه‌وه‌ی هێرشی زه‌مینی و بۆردومانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر چڕبكاته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بزوتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوەدا، ئاگاداری وەها رێککەوتنێک نین و زانیاریان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە.