هەرێم نیوز
هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نن، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوژرانی سێ هاوڵاتی له سنوری قه‌ڵادزێ له كۆڕێ له سنوری قه‌زای شه‌قڵاوه ده‌ستگیركراوه و له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی راده‌ستیان بكرێت تاوه‌كو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڵاویانكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی پێنجشه‌ممه 7ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 له قه‌ڵادزێ سێ كه‌س له یه‌ك كات و شوێن كوژران، ده‌ست به‌جێ به‌هاوبه‌شی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین/ به‌شی پشده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ده‌ستكرا به ڕێكاری یاسای بۆ ئه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكرد و زانیاری ورد و دروست له ڕوداوی كوشتنه‌كه كۆكرایه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ستهات بۆ به‌دواداچون و دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباری نادیار و ده‌ستگیر كردنی به‌پێی مادده‌ی 405 له یاسای سزادان".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، "له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و به‌دواداچونی هێزه هاوبه‌شه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباری نادیار، به‌سود وه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێریكردن له ئه‌نجامدا تواندرا ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ئاشكرا بكرێت".
ئه‌وه‌شیانخستۆته‌ڕو، "دوای ئه‌وه‌ی كه بكه‌ری سه‌ره‌كی كوشتنی سێ كه‌سه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ ناسنامه‌ی ئاشكرا كرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شوێنی تۆمه‌تباره‌كه‌ش دۆزرایه‌وه و كه به‌پێی زانیاریه‌كان ده‌ركه‌وت تۆمه‌تبار له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنه‌كه ڕایكردوه بۆ ده‌روه‌ی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، زانیاریه دروسته‌كان ده‌ریانخست تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دوای ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنه‌كه ڕایكردوه بۆ سنوری كۆڕێ سه‌ربه قه‌زای شه‌قڵاوه له ماڵێك خۆی حه‌شار داوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی پۆلیس و ئاسایشی راپه‌ڕین، "له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ڕاپه‌ڕین زانیاری ته‌واو و دروست له‌سه‌ر ناوی سیانی تۆمه‌تباره‌كه و شوێنی تۆمه‌تباره‌كه و ئه‌و ماڵه‌ی تۆمه‌تبار خۆی تیادا حه‌شار داب‌و درا به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جوڵانه‌وه و تاوانی پۆلیسی گشتی هه‌رێم".
باسیان له‌وه‌شكردوه، "بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی بكوژی سێ كه‌سه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار و شوێنی خۆحه‌شاردانه‌كه‌ی درا به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم، له‌لایه‌ن پۆلیسی كۆڕی و ئاسایشی سنوره‌كه تواندرا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی بكوژی سێ كه‌سه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر بكرێت، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ق،هـ،ع) له‌دایكبوی ساڵی 1994 پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و دانیشتوی سنوری قه‌زای پشده‌ره".
ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه، "له ئێستادا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین تۆمه‌تباری ناوبراو ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی شوێنی ڕوداوه‌كه و بۆئه‌وه‌ی له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین راشیانگه‌یاندوه، "ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له سنوره‌كه هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ تۆمه‌تبارێك ڕزگاری نابێت له ده‌ست یاسا و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش چ له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین".