دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

١٣ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، لە قوتابخانەکان پشووی بەهارە لەرێکەوتی 11ی 3ی 2025 دەستپێدەکات، تا 23ی 3ی 2025.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوە هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی ، پشووی بەهارە لەرێکەوتی 11ی 3ی 2025 دەستپێدەکات، تا 23ی 3ی 2025.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی دووشەممە 24ی 3ی 2025 دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP