هەرێم نیوز
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە پەیوەندیی بە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە کردووە و قسەیان کردووە.
ئەگەرچی بەرپرسانی دەم پارتی هێشتا پشتڕاستیان نەکردووەتەوە، بەڵام لە میدیای تورکیادا بڵاوکراوەتەوە کە باخچەلی و دەمیرتاش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 2-3-2025، ناگیهان ئاڵچی، شرۆڤەکاری نزیک لە ئاکپارتی بە میدیای تورکیای راگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە دەوڵەت باخچەلی پەیوەندیی بە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتییەوە کردووە و پێیوتووە، بەیەکەوە تورکیا بە دیموکراسی دەکەین. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە من گەیشتووە، باخچەلی پەیوەندیی بە سەلاحەدین دەمیرتاشیشەوە کردووە".