دواین هەواڵ

وەرزش‌

 09/09/2023

میتۆما و توێژینەوەی هونەری خۆدزینەوە!

هەرێم نیوز

نووسینی: دێنین ئێل بێچیر

میتۆما ئەو یاریزانەیە کە تێزی دەرچوونی لەسەر هونەری دریبڵ نووسیوە، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا میتۆما ئۆفەرێکی پیشەیی گرنگی ڕەتکردەوە بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، پسپۆڕی لە بواری پەروەردەی وەرزشی و خۆراکدایە و توێژینەوەیەکی لەسەر ئەو هونەرە نووسیوە لەسەر بڕینی یاریزان (دریبڵکردن).

سەبارەت بە تێزی بەکالۆریۆسەکەی، میتوما دەڵێت؛ - هەڵبژاردنەکە ئاسان بوو، چونکە من تۆپی پێم خۆشدەوێت و زۆر چێژ لە بڕین (دریبڵکردن) وەردەگرم، بۆیە شیکاریم کرد کە هاوڕێکانم چی دەکەن، چونکە هەندێکیان لە دریبڵکردندا سەرکەوتوو بوون لەکاتێکدا هەندێکی تر شکستیان هێنا، بۆیە بڕیارمدا بەدوای هۆکارەکەیدا بگەڕێم.

لە ماوەی یاریکردنی لە ژاپۆن، لە کاتی هەموو یارییەکاندا کامێرای لەسەرخۆی و لەسەر سەری هاوڕێکانی دانا بۆ شیکردنەوەی هەموو ئەو دریبڵانەی کە کردوویانە بۆ ئەوەی بتوانێت هەندێک لە نهێنییەکانی دریبڵ و توانا فیزیۆلۆژییەکانی مرۆڤ فێربێت.

ئێستا لە ئەنجامی ئەو هەوڵە زۆرەی میتوما بووەتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان لە ڕووی تەکنیکییەوە، چونکە خاوەنی توانایەکی تەکنیکی و تاکتیکی گەورەیە و یاریزانێکی زیرەکە لە تێپەڕاندنی یاریزانانی ڕکابەر میتۆمای یابانی تەمەن 26 ساڵ یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و کاریگەرەکانی یانەی برایتۆنی ئینگلیزی کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکانی یانەکەی وەرزی ڕابردوو توانای بەهاوکاری هاوڕێ کانی یانەکەیان سەربخەن بۆ خولی یۆرۆلیگی ئەوروپی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP