هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و دواتر کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیاش بەشدارە
لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیاش بەشدارە، کە بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان 'بە وەکالەت' و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێ کرا.
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی دیکەی پەیوەست بە هەردوولا تاوتوێدەکرێن.
ئەم سەردانەی هاکان فیدان بۆ هەولێر وەک ئامادەکارییەکە بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. دوێنێ چوارشەممە هاکان فیدان بە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی راگەیاند، "ئەردۆغان سوورە لەسەر سەردانیکردنی عێراق".
وابڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەسعود بارزانی؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ سەڵاحەددین بەهائەددین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و نوێنەرانی تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.