دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/08/2023

شاخەوان عەبدوڵڵا لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا  لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەبارەی وردبینی تۆماری دەنگدەران کۆبوونەوە و رایگەیاند: دەبێت ئاماری ساڵی 1957 بکرێتە بنەمای تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ئەوەی رەسەنایەتی دەنگدەرانی پارێزگاکە پشتڕاست بکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە, ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووەوە و وتی: لەپێناو گەیشتن بەو راستییەی کێ نەوەی رەسەنی شاری کەرکووک و پێکهاتەی رەسەکانی کەرکووکن.

ڕاشیگەیاند : گەیشتووینەتە ئاستێک کە رێکارێک بۆ جیاکردنەوەی پێکهاتە و دانیشتوانە رەسەنەکەی کەرکووک دابینێن.

بەندێکی گرنگمان جێگیرکردووە ئەویش بەوەی سەرژمێری ساڵی 1957 بکەینە بنەما بۆ ئەوەی روونیبکەینەوە کێ نەوەی رەسەنی کەرکووکە، بەتایبەتی ئەم سەرژمێرییە دەگەڕێتەوە بۆ پێش سیاستەکانی بەعەرەبکردن، ئەمە گرنگە بۆ دەرخستنی ئەو کەسانەی دوای 2003 و 2015 هاتوونەتە کەرکووکەوە، هەربۆیە گەر ئەوان لە بەڵگەنامەی سەرژمێری ساڵی 1957 نەبن ناتوانین وەک هاووڵاتی کەرکووک هەژمار بکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP