هەرێم نیوز
شەش شاری عیراقی لە ڕیزبەندی یەكەمی شارە هەرە گەرمەكانی جیهاندا ناويان هاتووە و بەرزترین پلەی گەرمایان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلێنی TOP 15ی ماڵپەڕی "Eldorado Weather" پسپۆڕ لە پلەكانی گەرما لە جیهان، لیستێكی بە ناوی 15 شارەوە بڵاوكردەوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەرزترین پلەی گەرمایان تۆماركردووە و پلەی گەرما تێیاندا گەیشتۆتە 50 پلەی سەدی.
لەو لیستەدا شاری بەسرە پلەی دووەمی گرتووە و عەممارە لە پلەی شەشەمدایە و ناوچەی حسێن لە بەسرە لە پلەی نۆیەم و شاری ناسریە لە پلەی دەیەمدا ناوی هاتووە و بەدرە لە كوت و فاو لە لە بەسرە لە پلەكانی 14 و 15دا بەدی دەكرێن.