هەرێم نیوز
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9 دادوەری دادگای فیدڕاڵی دەستیان لەکارکێشایەوە، کە 6 دادوه‌ری سه‌ره‌كی دادگای فیدراڵی و 3 دادوه‌ری یه‌ده‌گ بوون.
یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی دادگاكه بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكی دادگاكه بۆ بڕیاردان و كۆبوونه‌وه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دادوه‌ره‌كان و بڕیاری تاك لایه‌نه ده‌دات.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگا کۆببێتەوە و ئەمری وەلائی دەربکات بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
بەڵام دەرکەوتووە ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه لەسەر پرسی مووچه‌ی هەرێم نییە، بابەتەکە په‌یوه‌ندی به‌و ناكۆكییانه‌وه هه‌یه كه له‌نێوان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكه‌دا هه‌یه.
هەرچەندە بەپێی زانیارییەکان هەر نۆ ئەندامەکە دەڵێن کە بێ مەرج مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بنێردرێت و هەرێم و بەغدادیش پابەند بە بڕیارەکانى پێشوو بکرێن.
واتە ئەگەر کۆبوونەوەکە بکرایە لە بەرژەوەندی مووچەخۆران بڕیار دەدرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، دەستلەکارکێشانەوەکان پەیوەندى بە دۆسیەى "خور عەبدوڵڵا"وە هەیە.
پێشتر لە 2013 نوری مالیکی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کوێت واژۆ کرد تایبەت بە ڕێکخستنی هاتووچۆی دەریایی لە ناوچەی خۆر عەبدوڵا، کە دواتر ڕاگەیەندرا مالیکی سازشی لەسەر بەشێکی خاکی عێراق کردووە و ساڵی 2023ش دادگای فیدراڵی ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە.
ئێستاش گوشارخراوەتە سەر ئەندامانی دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی بڕیارێک لە دژی بڕیارەکەی پێشوویان دەربکەن و ئەوەش لەلایەن زۆربەی ئەندامەکانییەوە ڕەتدەکرێتەوە.
پێشتر دادگاکە بڕیاریدابو ناوچەى (خور عبدالله) رادەستى کوەیت نەکرێت، بەڵام ئێستا سەرۆکى دادگاى فیدراڵى دەیەوێت تاک لایەنانە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە و خور عەبدوڵا بدرێتەوە بە کوەیت.
پەسەندکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی، پێویستی بە رێکارى یاسایی زۆر هەیە، لەوانە پەسەندکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیان لەلایەن سەرۆککۆمار و هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرمانە کۆمارییەی بۆیان دەرچووە.
ئەگەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ئەندامانە پەسەند نەکرێت، ئەوا پێویستە لەسەر کارەکانیان بەردەوامبن.
هەرچەندە باس لەوەش دەکرێت ڕەنگە ئەمە هۆکارە سەرەکییەکە نەبێت و هۆکاری دیکە لە پشت ئەم ڕووداوەوە هەبێت کە تا ئێستا دیار نییە.