هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕونکردنەوەیەک بڵاوکردەوە لەسەر شەوی 28ی تەمووزی2023 گرتەیەکی ڤیدیۆی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە، کە تیایدا کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل یەک بەدوای یەک لەسەر چرای سووری ترافیک لایتی مەخمور ناوەستن، و کامیرای تۆمارکردنی سەرپێچیش یەک بەدوای یەک سەرپێچیان بۆتۆماردەکات.
ئەوەشی راگەیەند: لە ڤیدیۆکە کەسێک قسە دەکات و دەلێت ئەوە کەژاوەی دوای مردووێکە و بۆ گۆڕستان دەچن، کەچی کامیرە سەرپێچیان بۆتۆماردەکات.
لەسەر ڤیدیۆکە چەند روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە بڵاوکردەوە:
هاووڵاتیانی ئازیز پێویستە ئاگادار بن:
1. کامیرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی کاردەکەن و هیچ کارمەندێکی هاتووچۆ کۆنترۆڵی بەسەریانەوە نیە. واتا بە ئۆتۆماتیکی کاردەکەن و وا دیزاین کراون کە سەرپێچی بناسنەوە و تۆمار بکەن، جا بە هەر هۆکار و لەلایەن هەر کەسێک بێت.
2. لەڕووی یاساییەوە ڕۆیشتن لە دوای کەژاوەی مردوو بەحالەتی لەناکاو وبەپەلە ئەژمار ناکرێت. بە پێچەوانەوە ڕانەوەستان لە ترافیک لایت لە کاتی چرای سووردا ئەگەری کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە. بۆیە دەبوایە هەموو ئۆتۆمبێلەکان بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتیانی دیکە سەرپێچی نەکەن و لە چرای سوور نەدەن.
بۆ سەلامەتی هەمووان، داواتان لێ دەکەین پێگیری بە یاسا و ڕێنماییەکان بکەن و لە چرای سووری ترافیک لایتەکان بوەستن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
2023/7/29