دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/06/2023

هاتوچۆى هەولێر بۆ تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان کارئاسانییەک رادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

هاتووچۆی هەولێر کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان دەتوانن نوێنەری خۆیان بنێرن و پێویست ناکات ئۆتۆمبێلەکانیش بێنن.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە: "بۆ تۆمارکردنی ئوتومبێلە (ژمارەکاتی)یەکانیان، دەتوانن نوێنەری کۆمپانیا بنێرن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و ئۆتۆمبێلەکان نەهێنن بۆ بارەگای هاتووچۆ بۆ لێدانی تابلۆ، لەجیاتی ئەوە تەنها تابلۆ (ژمارەکاتی)یەکانیان لەلابێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دوای تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و دانی سەرجەم رسوماتەکان، کارمەندێکی بەشی تابلۆکان لەگەڵیان دەچێتە شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆ بەستنی تابلۆ هەمیشەییەکان بۆیان، بەمەرجێک ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە (10)دانە کەمتر نەبێت، کە ئەو کارە ئاسانکاریەکی گەورەیە و تێچووەکان و قەرەباڵغیش کەم دەکاتەوە لەسەر رێگایەکان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP