دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/05/2023

پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

هەرێم نیوز

بڕیارە سبەی یەكشەممە هەردو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە هەولێر كۆببنەوە ئەوەش دوایی ئەوەی كۆبونەوەی دوێنێی نێوان هەردو دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكە بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بێ ئەنجام بو.

میدیای پارتی بڵاویكردۆتەوە كە سبەی یەکشەممە هەردو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ هەردو دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكە لەبارەی هەڵبژاردن لە پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوە، بەپێی زانیارییەكان كۆبونەوەكە بێ ئەنجام بوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP