هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی کار بەڕێکەری لوبنان رایگەیاند، ئەگەر نەوتی عێراق نەبوایە بۆ ماوەی یەک خولەکیش کارەبایان نەدەبوو.
نەجیب میقاتی سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری لوبنان، رایگەیاند "لە بەردەوامی دۆخی سەختی لوبنان دا عێراق بەردەوام هاوکار بووە و ئەگەر نەوتی عێراق نەبوایە بۆ ماوەی یەک خولەکیش کارەبا لە لوبنان نەدەبوو".
ئاماژەی بەوەش کرد، بە هاوڵاتیانی لوبنان رادەگەیەنین لە ژمارەی کاتژمێرەکانی کارەبا بەهۆی نەوتی عێراق و دەست پێشخەری وزەی عێراقەوە زیادی کردووە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە رۆژی رابردوو وەزارەتی وزە و ئاوی لوبنان رایگەیاند، لەگەڵ عێراق رێککەوتوون بۆ دابین کردنی هەموو پێویستیەکانی لوبنان لە بواری نەوت، بۆ ئەوەی لە کەرتی بەرهەم هێنانی کارەبا بە کاری بهێنێت تاکو وەرزی هاوین تەواو دەبێت.