هەرێم نیوز
میسال ئالوسی، سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینیدەکات ڕێککەوتننامەی "سایکس بیکۆ" کە نەخشەی سنورەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی عوسمانی کێشاوە کۆتایی بێت، دهشڵێت: "هیوادارم بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەوە دەوڵەتی فەڵەستینییو دەوڵەتی کوردی دروستبێت".
ئالوسی لەتویتێکدا کە لەهەژماری تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا بڵاویکردۆتەوە دەڵێت، "گەلان ژیردەستەیی قبوڵناکەن".
پێشبینیكردوه، سنورەکانی ناوچەکە کە بەهۆی ڕێککەوتننامەی سایکس بیکۆوە کێشراون گۆڕانکارییان بەسەردابێت.
ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە لەبەشێکی تویتەکەیدا دەڵێت، "کۆلۆنیالیزمی کۆن نەخشەو سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کێشا".
ئاماژەی بەوەشکردوە،"کۆلۆنیالیزمی ناوچەییو نێودەوڵەتیی لەسەر دروستکردنو خۆراکپێدانی شەڕو قەیرانەکان گەشەدەکاتو شکستی دەوڵەتەکانمان کۆتایی بەسنورە کۆنەکان دەهێنێت سنوری نوێ دەکێشێت
دەشڵێت، "هیوادارم سنورە کۆنەکان کۆتاییان پێبێتو دەوڵەتێکی فەڵەستینی شانبەشانی دەوڵەتی ئیسرائیل، دەوڵەتێکی کوردی، یان کۆنفیدڕاڵی عێراق ببینین".