دواین هەواڵ

وەرزش‌

 19/03/2023

ئەنتۆنیۆ كۆنی پەتی سەبری پچڕاو هێرش دەكاتە سەر یاریزانەكانی

هەرێم نیوز

دوای یەكسان بونەكەی یانەی تۆتنهام سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لەگەڵ یانەی ساوسهامپتۆن ئەنتۆنیۆ كۆنتی بە توڕەییەوە، ڕەخنەی توندی لە یاریزانانی تیپەکەی گرت. تۆتنهام دوو خاڵی لەدەستدا بەرامبەر ساوس کە لە خوارەوەی ڕیزبەندی ڕیزبەندیدایە، دوای ئەوەی لە خولەکەکانی کۆتاییدا لە یاریگای سانت میری بە ئەنجامی 3-1 پێشکەوتنی لەدەستدا و چانسی سپێرزی بۆ دەستەبەرکردنی پلەیەكی چامپیۆنزلیگ کەوتوەتە مەترسی کۆنتی لە چاوپێکەوتنەکەی دوای ئەم یارییە وتی؛ بەڕای من ئەو دیمەنە سزا نەبوو.

دوای ئەوە وەستاین. خراپترین دۆخ ڕووی دەدا؛ خراپترین دۆخ ئەوەیە کە لەم چەند مانگەدا بەسەرمان هات؛ شتێک کە لە وەرزی دووەممدا ڕوودەدات. پێم وایە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ قسەکردن چونکە نمایشێکی لەو شێوەیە لای من قبوڵکراو نییە.

ئێمە بە ئەنجامی 3-1 پێشكەوتوین و کۆنتڕۆڵی خۆمان دەکەین، دواتر دوو گۆڵ لەسەر تۆمار دەكرێت گۆڵپارێزەكەمان فرایزەر فۆڕستەر پێویستی بە هەندێک سەیڤی زیاتر هەیە. كۆنیتی; پێم وایە باشترە وردبین لەم کێشەیە "ئێمە تیپ نین".

ئێمە تەنها یازدە یاریزانین کە دەچینە یاریگا. یاریزانی خۆپەرست دەبینم؛ ئەو یاریزانانەی مەبەستیان یارمەتی یەکتری نییە و یاری بە دڵ و گیان ناکەن. تا ئەمڕۆ هەوڵم دەدا هەموو شتێک بشارمەوە و بە گفتوگۆ شتەکان باشتر بکەم.

بابەتی تاکتیکی و تەکنیکی بەشێکە لە کارەکە، ئەو سۆز و تینوێتیەی پێویست کە دەبێ لە چاو و دڵدا شەپۆل بکات نایبینم ،پێویستە لە هەموو کاتێکدا تینوێتییەکی وات هەبێت بۆ بردنەوە شەڕبكەیت.

بەبەراورد لەگەڵ وەرزی پێشوو، لەم ڕووەوە خراپتر بووین. کاتێک تیپ نیت هیچ ڕێگایەک بۆ پێشکەوتن نامێنێت. لەبیرت نەچێت ئێمەش لە کێبڕکێی یاری جام لەگەڵ یانەی شێفیڵد یونایتد دەرکراین کە تیپێکی گەنجیان هەبوو. ئێمە دەمێکە بەم دۆخە ڕاهاتووین.

یانەکە بەرپرسیارە لە گواستنەوەکان و سەرۆکی ڕاهێنەریش بەرپرسیارە. بەڵام ئەی یاریزانەکان بەرپرسیارێتییان چیە؟ تەنها یازدە یاریزان دەبینم کە بۆ خۆیان یاری دەکەن. ئێستا ١٠ یاری ماوە و هەندێک کەس پێیان وایە دەتوانین بەم هەڵوێست و ڕۆحە شەڕ بکەین؛ بۆ چی بۆ پلەكانی ٧ یان ٨ چیە؟ من ڕاهاتووم بۆ شەڕکردن بۆ پلەكانی پێشەوە.

هەموومان بەرپرسیارین. لێرەدا بەو جۆرە بارودۆخانە ڕاهاتوون. بەڵێ ئەوان یاری بۆ هیچ شتێکی گرنگ ناکەن.

نایانەوێت لەژێر فشاردا یاری بکەن. لەم دۆخەدا (شکست) ئاسانە. ئەمە چیرۆکی تۆتنهامە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە. مەلیکی یانەكە لەوێیە، بەڵام هەرگیز یانەكە نازناوێکیان بەدەست نەهێناوە؛ بۆچی؟



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP