دواین هەواڵ

وەرزش‌

 22/02/2023

ئالان شیرەر: ئەمە کێشەی گەورەی لیڤەرپوولە

هەرێم نیوز

 ئالان شیرەر ڕەخنەی توندی لە بەرگریکارانی یانەی لیڤەرپوڵ گرت، دوای دۆڕانی ئازاربەخشی لیڤەرپۆڵ لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 5-2 لە چامپیۆنسلیگ.

 سەرەڕای ئەوەی لیڤەرپۆڵ بە دوو گۆڵ پێشکەوتنی بەدەستهێنا لەسەرەتای یارییەکەوە ، بەڵام پاڵەوانی ئەوروپا بێ وەڵامی نەبو بەرپەرچی دایەوە، کاتێک لۆس بلانکۆس ئەنجامێکی نەخوازراوی مێژووی لە ئەنفێڵد تۆمارکرد.

 شیرەر ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو ڤینیسیۆس جونیۆر و کەریم بنزیما توانیان  ئەنجامەکە گەورەبکەن پێش ئەوەی تیپەکەی یۆرگن کلۆپ گەشتەکەیان بۆ پایتەختی ئیسپانیا ئەنجام بدەن لە ماوەی سێ هەفتەدای  داهاتوودا.

 لە لێدوانێکیدا بۆ بی بی سی سی ٥ لایڤ،

شیرەر وتی: ئەوان لە پشتەوە بێهیوا بوون، لە بیرکردنەوە لەوەی کە ڕۆژی سێشەممە لە ئەنفێڵد چی ڕویداوە.
 "پێش یارییەکە نیگەران بووم کاتێک پێم وتیت کە لە یارییەکەی نیوکاسڵدا لیڤەرپوول بە ئەنجامی 2-0 لە پێشەوەبوو بەرامبەر بە 10 یاریزان بەڵام دیار بوو نیوکاسڵ هەلی زۆری بەرامبەریان دروستکرد، بەتایبەتی لە ناوچەی  سزا

 ئێستا وەک دەرکەوت لیڤەرپۆڵ لە بەرگریدا زۆر باش نین، ئەو پارێزگارییەیان نییە کە پێشتر هەیانبوو و کاتێک ڕێگە بە بەرگریکارێک دەدەیت گۆڵ تۆمار بکات، بە لێدانێکی سەر لە شەش یاردەدا و دوای ماوەیەکی کەم هیچ کەسێک لە نزیکییەوە نییە کاتێک گۆڵپارێزەکەت هەڵە دەکات وەک ئێلیسۆن بێکەر، کاتێک گۆمێز نەیتوانی ڤینیسیۆس جونیۆری ڕابگرێت و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد”.  

 "هەموو شتێک کۆدەبێتەوە، ناتوانیت ئەو کارە بەرامبەر هیچ تیپێک بکەیت، چ جای یاریزانە پلە جیهانییەکان لە تیپە گەورەکانی وەک ڕیال مەدرید، کاتێک لە ئاستی نوخبەدا یاری دەکەیت، بەرزترین ئاست، کاتێک هەڵە دەکەیت،باجی هەڵەکەت دەدەیت، ئەوە ئەنجامەکەیەتی". وەک ئەوەی ئەم شەو ڕویدا

 لیڤەرپوول کێشەیەکی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی بتوانێت هێرشی توندی یانەی میوان بوەستێنێت، ئەمەش بۆ ڕیاڵ مەدرید پێچەوانەبوو چونکە لە گێمی دووەمدا یانەی سوورەکان یارییەکەیان کردەوە.
 وە شیرەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک ڕیال مەدرید دەگەڕێتەوە، بەڵێ یاریزانی کوالیتی هەیە بەڵام تیپەکەت هیچ پارێزگارییەکی نییە، بەرگریکارەکان خێرا نین، خاوەنی تۆپ نین، ئەوا دەبێت سەرلەنوێ بیربکەیتەوە.

 -تەنانەت لە ڕووی بەرگریشەوە، تۆ سیفەتەکانی ترێنت ئارنۆڵد دەزانیت کە دەچێتە پێشەوە، لەکاتێکدا ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی سەرسەخت دەبێتەوە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆرە، کاتێک سەیری ئەوە دەکەیت، ئەوە پرسیارێکی قورس دەبێت بۆ وەڵامدانەوە.

 شیرەر ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتێک سەیری گۆمێزی دەکەیت لە پشتەوە، هەڵەی زۆری کردووە و ڤان دایک دڵنیام ئاسوودە دەردەکەوێت، لەکاتێکدا گۆمێز لە تەنیشتیدایە. هەمیشە هەست دەکەیت شتێک ڕوودەدات".
  فابینیۆ لە هێڵی ناوەڕاستە، ناتوانێت وەک جاران بەدەوری هێڵی ناوەڕاستدا بسوڕێتەوە، هێندێرسۆنیش ئەو خەیاڵی بووە تەوە بۆ لیڤەرپوول - دواتر باجسیتیک گەنج، لەڕاستیدا پێموایە دەبێت لە تیپی لیڤەرپوول دەربچێت.

 - تۆ سەیری دەکەیت و پێت وایە باشترین یاریزانی ناوەڕاستە کە لە ئێستادا هەیانە، تۆپەکە بەدەست دەهێنێت، ئەو پاسە دەدات، بۆ یاریزانێکی تەمەن 18 ساڵ، ئەوە زۆرە بۆ ئەو یاریزانە گەنجە مامەڵە لەگەڵ سوپەرستارەکانی هێڵی ناوەڕاستی ڕیال مەدرید بکات.

ئیل مۆندۆ

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP