دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 20/02/2023

چۆن بتوانین بەڕێگای سروشتی باڵامان به‌رزتربکەین.

ئا: دەریا

1– خواردنی درووست: ئەو خواردنانە بخۆ کە کالیسۆم و ڤیتامین D تێدایە و بیکە سستمی خواردنتەوە.

2– پیاسەی بەر خۆر: ناوە ناوە لەبەر خۆردا پیاسە بکە با جەستەت ڤیتامین D تەواو وەربگرێت.

3– وەرزش: هەندێک وەرزشی بەسوود هەیە بۆ بەرزکردنی باڵا:

لەسەر پشت ڕابکشێ و کەمەرت بەرز بکەرەوە و بەو جۆرە ڕایبگرە تا دەتوانیت.

بە دەستت پەستان بخەرە سەر دیوارێک و قاچەکانت بەرە و دیوارەکە بکشێنە، ٣٠ چرکە بۆ هەر قاچێکت.

4– متمانەت بەخۆت بێت: بەشێک لە جوانی باڵا پەیوەندی بە لایەنی دەروونی هەیە، ئەوە بزانە کە تۆ بەو شێوازە جوانیت و متمانەی تەواوت بە خۆت هەبێت.

5– خەوی تەندرووست: خەوتنی پێویست کاریگەری لەسەر جەستەت هەیە کە چالاکتربێت و بتوانێت باشتر بکشێت، بۆیە ڕۆژانە ٨ کاتژمێر بخەوە و هەوڵبدە

6- سەرینەکەت تەنک بێت.

7– ستایلی جلوبەرگەکەت لە گەڵ جەستەت بگونجێنە بۆ ئەوەی باڵات بەرزتر دەربکەوێت.

8– واز لە خواردنی مەشروب و جگەرە و ئەو شتە خراپانە بهێنە کە کاریگەری خراپی لەسەر کۆی جەستەت هەیە.

بەھیوای سوود



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP