دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 20/02/2023

دڵپیسی و گومان کردن

  1. ڕەهێڵ دزەیی.

دڵپیسی هەستێکە لە نێوان ئەو کەسانەی پەیوەندی خۆشەویستی بەیەکەوە دەیانبەستیتەوە بە ڕێژەی جیاواز دروست دەبێت، هەرکاتەک غیرە لەنێوانیان گەشەی کرد ئەو هەستە دەگۆڕدرێت بۆ دڵپیسی .

خۆشه‌ویستی هه‌ستێکی خۆش وئه‌رێنی به‌ مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری ده‌به‌خشێ، له‌ ڕێگایی خۆشه‌ویستیشه‌وه‌ ده‌کری زۆر له‌ کێشه‌کانمان له‌کۆڵ بێته‌وه‌، ئاسوده‌تر بژین.

مرۆڤ هەردم حەز دەکات ئەو شتانە خۆشیدەوێ و گرنگن لەلای بیانپارێزی، بەڵام ئەم هەستە لەلای هەندی کەس زیادەڕەووی لەگەڵ دەکرێ، بەشێوەیەک پێش ئەوەی ئازاری بەرامبەرەکەی بدات ئازاری خۆی زیاتردەدات.

بوونی (غیرە) بە ڕادەیەکی سروشتی هەستێکی خۆش دەدات بەهەردوولا، بەڵام لە ڕادەی سروشتی دەرچێ دەگۆردرێت بۆ دڵپیسی و دەبێتە مایەی کێشە و لەناوچوونی ئەو هەستە جوانەی کە پێکەوەی بەستبوونەوە.

دڵپیسی کە لە سنور دەرچێ گەشەدەکات و خاوەنەکەی بەرەو گومانکرد و شەک کردن دەبا. کارەساتەکە لێرە ئەوەیە هەر یەک لە ژن یان پیاو بگاتە ئەم ئاستە لە بێ متمانەیی ئەوە ژیان و ئاسودەیی لەنێوانیان نامێنێ و لە زۆربەی کات دەگاتە ئەوەی ڕێز و متمانە و لێبوردەیی لە پەیوەندیەکەیان دادەماڵێ و ژیان ئەستەم دەبێ لەنێوانیان.

دڵ پیسی و گومان کوشەندەترین دوو هەستن هەر کە شوێنی خۆی کردەوە لەنێوان دوو هاوسەر یان دوو خۆشەویست، ئەوە تا ماون پێیەوە دەناڵێنن و خۆشبەخەتی و ئاسودەیی لێیان زویردەبێ.
دڵپیسی و گومان کە لەسنوری خۆی زیاتربوو ئەوە وەک نەخۆشی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ. گرنگە ڕاستگۆیانەبین لەگەڵ خۆمان و بۆ ئەوەی کەسە خۆشەویستەکانمان لەدەست نەدەین و ئازاریان نەدەین وەک نەخۆشیەک مامەڵەی لەگەڵ بکەین و سەردانی پزیشک بکەین و خۆمان چارەسەربکەین.

ژیان بەبێ خۆشەویستی ئەستەمە، بۆیە گرنگە کەسە خۆشەویستەکانمان بپارێزین، بەڵام بەوەی دەیانپارێزین بەشێوەک مەمەڵە لەگەڵ یەک بکەن و گومان لە هەموو هەڵس و کەوت و قسەکانی یەکتر بکەن و ناچاربن دووبکەونەوە لەیەکتر و ببێتە مایەی ئازاردانی هەردوولا.

ڕێز لە یەکترگرتن و پاراستنی کەسایەتی یەکتر و متمانە بەیەکتر خۆشەویستی نێوان هەوسەرەکان زیاتردەکات و بەردەوامی پێدەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP