هەرێم نیوز
دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ راگرتنی ده‌وامی سبه‌ینێی خوێندنگاكان، په‌روره‌ده‌ی شارباژێریش به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه، سبه‌ینێ و دووسبه‌ی گۆڕانكاری له‌ده‌وامی خوێندگاكاندا بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پاراستن و سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یانیان پله‌کانی گه‌رما زۆر داده‌به‌زێت، بڕیارماندا بۆ ڕۆژی شه‌مه‌و یه‌ک شه‌مه، ده‌وامی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندن، له کاتژمێر(9) ده‌ست پێ بکات و ده‌وامی پاش نیوه‌ڕوانیش کاتژمێر(1) ده‌ست پێده‌کات.
"پاش ئه‌و دوو ڕۆژه‌ش هه‌ر بڕیارێکی تر هه‌بێت ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر شتێک پێویست بێت بۆ سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستا‌و خوێندکارو فه‌رمانبه‌ران، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین"، په‌روه‌رده‌ی شارباژێر وا ده‌ڵێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌رئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرورەدەی هەڵەبجەی شەهید رایگه‌یاندوه: پاش راوێژکردن لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و بەرێوەبەری ناحیەی بیارە لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیانمان سبەینێ شەممە 11/ 2 /2023 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن سنوری بەرێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە دەکرێتە پشوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پشووەکە بۆماوەی یەک رۆژە و تەنها قوتابخانەو خوێندنگاکانی سنوری ناحیەی بیارە دەگرێتەوە