ئا: دەریا
1* لە بەشێکی کەمی ئەوانەی چەوری جگەریان هەیە، تووشی هەوکردنی جگەر دەبن.
2* بە تێپەڕبوونی چەندەها ساڵ لەوانەیە کار بکاتە سەر ئیشی جگەر، تەنانەت بە ئەگەرێکی کەمەوە تووشی زەردوویی دەبن لە داهاتوودا.
3* ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.
ئەگەر یەکێک شەکرەی هەبێت، بوونی چەوری جگەر کۆنتڕۆڵی شەکرەکە قورستر دەکات.
چارەسەر:
1- هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان خواردن و خواردنەوە لەلایەک و جوڵە لەلایەک.
2- ئەو کەسەی شەکرەی هەبێت، دەبێت شەکرەکەی کۆنتڕۆڵ بکات.
3- وا چاکە خواردنی بیبسی و کۆلا و شیرینی کەمبکرێتەوە.
خۆ بە دوورگرتن لە ماددەی ئەلکحول.
4- خواردنەکان سووک بن، بگەڕێنەوە بۆ خواردنەکانی سەردەمی پێشوو.
5- دەرمان هەیە دەکرێت بەکاربێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دەرمان کاریگەری سنوردارە بۆ چەوری جگەر.
تێبینی...
چەوری جگەر ھیچ نیشانەیەکی نییە و بێدەنگە
وەھەروەھا چەوری جگەر لە سۆنار دەردەکەوێت، نەک لە تاقیگە.
بەھیوای لەش ساغی بۆھەموولایەک