هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوودا، تەنها لە نەخۆشخانەی فێركاری لە شاری سلێمانی، ڕۆژانە زیاتر لە 11 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و زیاتر لە 11 هەزار پشکنینی جۆراوجۆریش بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی فێرکاری بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جۆری نەشتەرگەرییەکان 12 نەشتەرگەری تایبەت و 121 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەری بچووك بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 85 پشكنینی تیشك و 165 پشكنینی سۆنەر و 45 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,552 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداریدابوو له‌وه‌ی كه به‌هۆی كه‌می پاره‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی پارێزگاكه ده‌وه‌ستێت.