دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 26/01/2023

کۆلۆنیالیزمی جوانکاری و پیشەسازی جوانکاری

نیگار نادر
 لە سەر ئاستی جیهانی پیشەسازیەکی زۆر بەهێزە و بەبەرفراوانی بەهێزتر دەبێت،حەوت پۆلی جوانکاری لەڕیزبەندی باڵادان وەک ،  کرێم و بەرهەمەکانی مکیاج و جوانکاری  چاودێری دەم و ددان (هۆلیود سمایل، چاودێری پێست و دژە خۆر، سالۆنەکانی جوانکردنی قژ ، قژ چاندنەوە ، جوانکاری و چاودێری جەستە ، فێرکردنی مکیاجکردن ، بانگەشەی سۆشیالمێدیاکان گەورەترین بازرگانین،  لە وڵاتی چین توێژینەوەی شینگێتسۆ ئاشکرایکردووە، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی بەکارهێنەرو و گۆڕانی ئارەزووی بازاڕکردنی ژنان بەرەو ئاسانکاری و بەناوبانگبوونی مارکەکانی ماکیاج و  جوانکاری و  جلوبەرگ  ئەگەری ئەوەیان زیاترە تا ساڵی ٢٠٢٧ ژنان تەواو زاڵ بن بەسەر بازاڕدا

دەبێت بزانین پیشەسازی جوانکاری چەند گەورەیە، لە 483 ملیار دۆلار لە ساڵی 2020  بۆ 511 ملیار دۆلار لە ساڵی 2021 — و بە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی ئاوێتە 4.75% لە سەرانسەری جیهاندا — پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2025، 716 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت. و  784.6 ملیار دۆلار تا ساڵی 2027، ئەو بازرگانیە وەک کۆڵۆنیالیزمێکی نوێ هەموو ولاتانی گرتۆتەوە بەتایبەیش وڵاتانی هەژاری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەرفراوانبوونی خێرای بازاڕی ئۆنلاین لە ڕێگەی کەناڵە دیجیتاڵییەکان و ڕاکێشانی کڕیاری زیاتر، کە ئامادەن نرخێکی زیاتر بدەن بۆ کوالێتی بەرزتر ، کە رۆژانە بەهەزارەها ئافرەت ڕیکلام بۆ مکیاج و مارکەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی دەکەن  ریکلامی زۆر سەمەرە و بازارێکی بازرگانی  ناڕوون بەڕێوەدەبەن.

لە نەخشەی شارسازی  و بازرگانی  بازاڕی کوردستانیش ،گەشەسەندنی ژمارەی ساڵۆن و سەنتەری جوانکاریەکان  زۆر خێرا  لەبرەودایە،  ساڵۆن و سەنتەرە جوانکاریەکان لە شەقامە سەرەکیەکان لە باڵاخانەی گەورە گەورەدا  دامەزراون و بە زۆر شێواز زیادەڕەوی و ناتەندوستیان تێدایە ، ، بەڵام ئەوەی زۆر نائاسایی و نامۆیە ، ئەو ساڵۆنانە زۆربەیان بیانین و نرخی سەر کارەکانیان نەنوسیوە ، زۆربەی دەرمانەکانیان بە کوالیتی کۆنترۆڵی ستانداردا  تێنەپەڕیوە ، لەبەرئەوە هەم سەرچاوەی بازرگانیەکی ناڕەوا هەم سەرچاوەی هەرەشەیەکن بۆ سەر سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی  بەتایبەت بۆ خانمان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP