دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 22/01/2023

ئالودەبوون چى یە ؟

د.لاڤە دارا علی- پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

ئالودەبوون نەخۆشى یە كى دەروونى درێژخایەنە كە بە چەندین جار هەوڵى وازهێنان و دووبارە بەكارهێنانەوە دەناسرێت. بەپێى ئامارى رِێكخراوى تەندروستى جیهانى هەریەك كەس كەبەكارهێنەرى ماددەى هۆشبەرە لەماوەى ساڵێكدا پێنج كەسى تر تووش دەكات, كەواتە بەكارهێنانى ماددەى هۆشبەر زۆربەخێرایى بڵاودەبێتەوە و ئەم كێشەیە رِوولەزیاد بوونە لەنێو هەرزەكاران و گەنجانى خۆماندا.لێرەدا پرسیارێك خۆى دەخاتەرِوو ئایا بۆچى خەڵكى ماددەى هۆشبەرو كحول بەكاردەهێنن؟

دەتوانین بڵێین :

( 1 ) وەك هاندەرێك لە ژیان : بۆ نمونە/ بۆ خۆشى , بۆ لەبیركردنى ئازارو دەردەسەرى یان هەندێك جاروەك چارەسەر بۆ هەندێك نەخۆشى بەڵام دواى تەواوبونى ماوەى چارەسەر ئالوودە دەبێت و تواناى وازهێنان لە دەست دەدات.

(2) هەروەها دەستپێكردنى بەكارهێنان لە رِێگەى : تاقى كردنەوە واتە تەنها بەمەستى تاقى كردنەوە بەكاریدەهێنێت و ئەم ئەزمونە چەند جارێك دووبارە دەكاتەوە وپاشان دەبێتە كەسێكى ئالوودەبو, یان بەهۆى فشاروكاریگەرى هاورِێى خراپ.

بەكارهێنەرى ماددە هۆشبەرەكان چەند جۆرێكن:

1.تەنها بۆتاقى كردنەوە.
2.تەنها لە بۆنە كۆمەڵایەتى یە كاندا.
3.بەشێوەیەكى رِێك وپێك و بە برِێكى زۆر.
4.ئالوودەبوون

ئەم رِیزبەندیى یە دەریدەخات كە هەمووبەكارهێنەرێكى ماددەى هۆشبەر مەرج نى یە ئالوودەبو بێت, واتە ئالوودەبون دوا قۆناغ پێك دێنێت.ئالوودەبون كێشەیەكى رِاستەقینەیە و زیان ولێكەوتەى زۆرى هەیە بۆنمونە / زیانەكانى بۆجەستە, ئەگەرى تووشبون بە نەخۆشى یە دەرونى یەكان زیاد دەكات, زیانە كۆمەڵایەتى و ئابورى یەكانى, لێكەوتەى یاسایى دەبێت و ئەگەرى رِوودانى تاوان زیاد دەكات, زیانەكانى بۆئاسایشى نیشتمانى. خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر , كەواتە باهەموان گەنجان ولاوانمان بپارێزین و دژى بەكارهێنانى ماددەى هۆشبەر بوەستینەوە. سوپاس بۆلایک و کۆمێنتەجوانەکانتان بۆبەردەوامی بڵاوکراوە دەروونییەکان.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP