دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/12/2022

ئەمڕۆ ١١ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی لە باکوری کوردستان تێپەڕدەبێت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ ١١ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی لە باکوری کوردستان تێدەپەڕێت، کە بەھۆیەوە ٣٤ ھاوڵاتیی کورد کوژران.

شەوی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١، بەھۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی رۆبۆسکی سەر بە پارێزگای شرناخ لە نزیک سنوورەکان نێوان باکوری کوردستان و ھەرێمی کوردستان، ٣٤ ھاووڵاتیی دانیشتووی گوندەکە کە سەرقاڵی کاری کۆڵبەری بوون گیانیان لەدەستدا، لەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا ١٩ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بوو و زۆرینەشیان کەسوکاری یەکتری بوون.

دوای کۆمەڵکوژییەکە، داواکاری گشتیی ئامەد دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد، بەڵام دوای ساڵ و نیوێک بەسەر رووداوەکەدا دۆسیەکە بۆ سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا گوێزرایەوە و دواتر داواکاری گشتی سەربازی ٢٠١٤ دۆسیەکەی داخست.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP