هەرێم نیوز
دەستکرا بە چارەسەری ڕیشەیی بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی گرفتی شكانی بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر پەرەپێدانی پڕۆژەکە پڕۆسەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەوڵاتیان باشتر دەکات.
ڕۆژی شەمە (2022/12/01) لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ڕایگەیاند، سبەی یەکشەمە بە بڕیاری مەسرو بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ڕیشەیی بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی گرفتی شكانی بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر کرایە بواری جێبەجێکردنەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی 20,842,500,600 دینار و سبەی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆرییەكە دەستپێدەكات و تیمێكی ئەندازیارانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن.
هەر لە ڕاگەیندراوەکەشدا هاتووە، پرۆژەی ئیفرازی سێ 40%ی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتیوانی شاری هەولێر دابین دەكات، بەهۆی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر بۆرییەكە، چەند جارێك بۆرییەكە دەشكا و بۆ ماوەیەك بەشێكی زۆری دانیشتیوانی شاری هەولێر بێ ئاو دەبوون، لەپێناو چارەسەری ڕیشەیی ئەو كێشەیە، كە گۆڕینی بۆریی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێرە لە بۆریی (GRP)ی تیرە ( 1500)ملیمەوە بە بۆریی كاربۆن ستیل، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پرۆژەكە داوە كە بریتییە لە 20,842,500,600 دینارە.
شایەنی باسە، چەند ئەندازیارێكی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن، ئەمەش گرفتی شكانی ئەو بۆرییە لەو شوێنە چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پرۆژەكە و پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت.