هەرێم نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى ژمارە (٥)ى ساڵى ٢٠٢٢ى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە، ئامانج لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە ڕێکخستن و ڕونکردنەوەو ئاسانکارییە بۆ پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، هەروەها دروستکردنى بەرچاوڕونى لەبەردەم خوازیارانى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کە مەبەستیانە لە دەرەوەى وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و لە داهاتودا بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و مامەڵەى یەکسانکردنى بڕوانامە پێشکەش بکەن.
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ئامانجێکى دیکە لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە پێدانى بەرچاوڕونییە بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و عێراق و کەسانى بیانى سەبارەت بە شێوازى ئەنجامدانى یەکسانکردنى بڕوانامە."
