دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 30/10/2022

ئەرێ دەبەسە ، تەواو ناخۆشتان کرد!!!!!!!!!!!

د.لاڤە دارا علی- پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

هەر چەندە ئەم بابەتە کەمێک دوورە لەڕووی زانستی پزیشکییەوە و زیاتر نزیکە لە زانستی کۆمەڵناسی بەڵام لەبەر بەربڵاوی لەناو کۆمەڵگەکەمان لەکاتی ئێستادا هەربۆیە بەباشمان زانی تیشکێکی بخەینەسەر.

ئەوەی تێبینی دەکرێت ڕۆژانە چەندەها حاڵەت دێتە کلینیکەکانمان کەدەرهاویشتەی پەیوندی درووست کردنی دەرەوەی هاوسەرگیری و بابەتی ژنی دووەم و سێ یەم ....هتد.

ڕۆژانە هەرزەکاران ڕوومان تێدەکەن کە بەدەست خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەوڵی خۆکوژی، لادانی ڕەفتاری، لادانی سێکسییەوە دەناڵینن کاتێکیش دەچیتە ناوهۆکارەکانی درووست بوونی ئەم کێشانەوە بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ پەرتەوازەبوونی خێزان و کێشەی کۆمەڵاتی و خێزانی خانەوادەکانیانەوە.

بەڕاستی پێویستە خێزانەکان بچنەوە بەخۆیاندا هەریەک لەدایکان و باوکان ، کە بڕیاری هاوسەرگیری دەدرێت و منداڵ درووست دەبێت ئەودایک وباوکە بەرپرسیارن بەرامبەرئەو خێزان و منداڵانە، ئەم بابەتی پەیوەندی درووست کردن و دڵداری یە ی دەرەوەی هاوسەرگیری شتێکی نابەجێیە ، لێکەوتەی زۆر دەبێت نەک تەنها بۆکەسەکە بەڵکو بۆ هەموو چواردەور. داوا لەخوشکان دەکەین بەخۆیاندا بچنەوە ماڵ و خێزانی کەسانی تر تێکنەدەن هەروەها پیاوانیش ئەقڵ و هۆشیان بۆ بگەڕێتەوەو بگەڕێنەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆیان. بڕیاری هێنانی ژنی دووەم بنەمای شەرعی تایبەت بەخۆی هەیە بەڵام ئەوەی لەم ڕۆژانەدا دەیبینین زۆر دوورە لەبنەما شەرعییەکان و هیچ پاساوێکی نیە.
کاتێک شەهوەت و حەز کۆتایی هات، باشە ئەی چۆن مامەڵە لەگەڵ لێکەوتەکانیدا دەکەیت؟

کەماڵ و منداڵت لەدەست چوو، چی دەکەیت؟

کە منداڵەکان تووشی لادان و کارەسات بوون ،کێ لۆمەدەکرێت؟

کەخێزان پەرتەوازەبوو، کێ بەرپرسیاردەبێت؟

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP