هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ریشی سوناك، سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكراكرد، كه مانه‌وه‌ی به‌شێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی لیز ترا‌س له پۆسته‌كانیاندا به‌دیده‌كرێت.
تۆڕی هه‌واڵی Sky News، بڵاویكرده‌وه، پاش راسپاردنی ریشی سوناك، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی بریتانیا و رابه‌رایه‌تی كردنی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیران (Downing Street-10) بۆ ده‌رهێنانی بەریتانیا له‌م قه‌یرانه‌دا، ریشی سوناك، سه‌رۆكی وه‌زیرانی نوێی بەریتانیا ناوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی ئاشكراكرد.
وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی ریشی سه‌ناك
یه‌كه‌م: جێره‌می هه‌نت، وه‌ك وه‌زیری گه‌نجینه به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوه‌م: دۆمنێك راب، بۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری داد دیاریكرا.
سێیه‌م: سۆڵا بره‌یڤرمن، گه‌ڕێنرایه‌وه سه‌ر پۆسته‌كه‌ی و وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی بەریتانیا ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
چواره‌م: جێمس كلێڤه‌رڵی، بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا دیاریكرا.
پێنجه‌م: بێن واڵس، وه‌ك وه‌زیری به‌رگری بەریتانیا مایه‌وه.
شه‌شه‌م: گراند شێپس، بۆ بون به وه‌زیری بازرگانی بەریتانیا دیاریكرا.
حه‌وته‌م: مایكڵ گۆوڤ، گه‌ڕێندرایه‌وه سه‌ر پۆسته‌كه‌ی و وه‌ك وه‌زیری په‌رپێدانی بەریتانیا ده‌ست به‌كار ده‌بێته‌وه.
هه‌شته‌م: نه‌دیم زه‌هاوی، بۆ به‌رپرسی پارتی پارێزگاران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بەریتانیا دیاریكرا.
نۆیه‌م: ئۆڵیڤه‌ر داودن، وه‌ك راوێژكار بۆ ناوچه‌كانی Duchy of Lancaster دیاریكرا.
ده‌یه‌م: پێنی مۆنده‌نت، بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بەریتانیا به‌ربژێركرا.
یازده‌یه‌م: جیڵیه‌ن كیگن، وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ست به‌كاربو.
دوازده‌یه‌م: مایشێڵ دۆنڵن، جارێكی دیكه بۆ وه‌زیری كه‌لتوری بەریتانیا دیاریكرایه‌وه.
ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ده‌ستیان له پۆسته‌كانیان كێشاوه‌ته‌وه:
یه‌كه‌م: جه‌یكب رێسمۆگ، وه‌ك وه‌زیری بازرگانی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
دوه‌م: بڕاندن ڵوز، وه‌ك وه‌زیری داد پۆسته‌كه‌ی جێهێشت.
سێیه‌م: رانیێڵ جایوه‌ردینا، له پۆستی وه‌زیری ژینگه دورخرایه‌وه و له‌شوێنه‌كه‌ی تریس كۆڤیی دیاریكرا.
چواره‌م: سێمن كڵاڕك، وه‌ك وه‌زیری په‌ره‌پێدان كاره‌كه‌ی جێهێشت.
پێنجه‌م: كێت مڵتهاوس، وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده له پێگه‌كه‌ی دورخرایه‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ـی 10ی 2022، ریشی سوناك، له‌لایه‌ن شاچارلسی سێیه‌م، پاشای به‌ریتانیا‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه به ده‌نگی 187 ئه‌ندامی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.