دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/10/2022

پۆلیسی هەولێر: ئەوكەسەمان دەستگیركرد كە کەلوپەلی نێو چەندین ئۆتۆمبێلی دزی بوو

هەرێم نیوز

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، كەسێكیان بەتۆمەتی دزینی پارە و کەلوپەلی نێو چەندین ئۆتۆمبێل دەستگیركردوە.

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی باکوور، كەسێكیان بەناوی (م. ن. ح.)  بەتۆمەتی دزینی پارە و کەلوپەلی نێو چەندین ئۆتۆمبێل لە بەردەم دادگای هەولێر و پارکی سامی عبدالرحمان و پێش بارەگای پاسەپۆرت،  دەستگیركردوە.

راشیگەیاندوە، تۆمەتبار دوای دەستگیر کردنی دانینا بەچەندین تاوانی لەم شێوەیە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بەڕێز دادوەر بەپێی ماددە (٤٤٦) لەیاسای سزادان بڕیاری ڕاگرتنی تۆمەتباری دەرکرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP