هەرێم نیوز
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگەیاند، ئه‌و هه‌واڵانە رەتدەکەینەوە كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كۆمیسیۆنه‌كه به ناده‌ستووری له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه دانراوه.
شێروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، دادگای فیدراڵی ئه‌و داوایه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆماریان كردبوو، ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به ناده‌ستووریی بوونی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان.
جەختیشیکرده‌وه، پاڵپشت به دواهه‌مین بڕیاری دادگای فیدراڵی، كۆمیسیۆنه‌كه‌یان شه‌رعی و ده‌ستوورییه و هیچ گرفتێكی له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نییه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
باسی لەوەش کردووە، دادگای فیدراڵی ته‌نها داوایكردووه ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌مواربكرێته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و كۆمیسیۆنه تاكه لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌رێمیی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ناوبراو روونیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری كاركردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی ده‌ركرد و بودجه‌ی پێویستیان بۆ دابینكرا، ئه‌وا پێویستیان به شه‌ش مانگ ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
ئاشكراشیكرد، دوای كاركردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان، رێككه‌وتوون تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌ربگرن بۆ به‌كارهێنانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.