دواین هەواڵ

کوردستان‌

 01/10/2022

بافڵ تاڵەبانی: دڵتەنگ و نیگەرانم بە گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی قارەمان

هەرێم نیوز

بافڵ تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە کرد کە ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "دڵتەنگ و نیگەرانم بە گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی قارەمان (تاهیر كاكەوڵا خەلیفە، سەروەر ئەنوەر مەحمود، ئەردەڵان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین و جەمال جەلال) کە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە ئەرکەکەیان، لەروداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد."

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە، هاوسەنگەر، هاوڕێیان و دانیشتوانی سەیدسادق دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخوای گەورەش داواکارم رۆحی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە شاد بکات و سەبوری و ئارامی بەهەمولایەک ببەخشێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، "كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌نزیك گوندی سیاده‌ لەسەر رێگەی کەلار - سلێمانی پێكدادان  له‌نێوان دو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (تۆیۆتا كراون و بارهه‌ڵگرێك) رویدا، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پێنج كه‌س كه‌ سه‌رجه‌میان پێشمەرگە بون گیانیان له‌ده‌ستداوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP