دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 22/09/2022

زیانەکانی زۆر خواردنی گۆشتی سوور

ئامادەکردنی: دکتۆر کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی- پسپۆڕی زانستی خۆراک

زۆر خواردنی گۆشتی سوور به‌ تایبه‌تی گۆشتی ئاماده‌کراو وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک وگۆشتی قوتوو یان برژاو و سوڕه‌کراو چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی ته‌ندروستی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :

-به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ ئه‌ستوره‌ و کۆم ،سورێنچک ، سیی ،په‌نکریاس ، منداڵدان ، مه‌مک ، گه‌ده‌ ، گرێ لیمفاوی یه‌کان ، پڕۆستات ، میزه‌ڵدان .

-زیاتر بوونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ته‌سک بوونه‌وه‌ و گیرانی بۆری خوێن و به‌رزی ئاستی چه‌وریه‌ خراپه‌کانی ناو خوێن .
- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ جۆری دووه‌م .

-زیاتر بوونی کێشی له‌ش و قه‌ڵه‌وی

ــ به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی بڕێکی زۆری لێ بخورێت و به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گۆشته‌که‌ چه‌وری زۆری له‌گه‌ڵ بێت .

-به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وکردن له‌ له‌ش بۆ نموونه‌ هه‌وکردنی جومگه‌ و برین .

- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی گاوت ( دا الملوک ).

-لاوازی سێکسی له‌ پیاو و به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌زۆکی له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا .

-زۆر بوونی ڕێژه‌ی به‌ربه‌ستی و دابه‌زینی کاریگه‌ری ده‌رمانی دژه‌ زینده‌گیه‌کان ( ئه‌نتی بایۆتیک) .

- به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراک له‌ ڕێگه‌ی میکرۆبه‌وه‌ و کرمی شریتی .

-به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی پێست پێش پیری .

-تێکچوونی کاری کۆئه‌ندامی هه‌رس چونکه‌ گۆشتی سوور پێویستی به‌ کاری زۆرتر هه‌یه‌ بۆ هه‌رسکردنی و چونکه‌ گۆشتی سوور بڕێکی زۆر وزه‌ی تیایه‌ و ئه‌و که‌سه‌ له‌ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ دوور ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی که‌می مادده‌ ڕیشاڵه‌کان له‌ له‌ش دا.

- ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌وکردنی مێشک و کۆئه‌ندامی ده‌مار ( کرودز فیتاڵ جاکۆب ) که‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگ دا نه‌خۆشه‌که‌ ده‌کوژێت .

باشترین شێوازی ته‌ندروسست بۆ خواردنی گۆشتی سوور

-پێویسته‌ ڕۆژانه‌ له‌ ۷۰ گرام زیاتر گۆشتی سوور بخورێت و باشتر وایه‌ ٤۰ گرام بێت .

-دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی ئه‌و چه‌وری و به‌زه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ گۆشتی سووردایه‌ .

-گۆشتی سوور باشتر وایه‌ به‌ کوڵاوی بخورێت نه‌وه‌ک به‌ سوره‌وه‌کراوه‌یی و برژاوی ؛ ئه‌گه‌ر برژاو بێت پێویسته‌ زۆر نه‌برژێت و نه‌سوتێت .

-پێویسته‌ بڕی پێویست سه‌وزه‌ ومیوه‌ بخورێت و ئاو بخورێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ گۆشتی سوور .

-ئه‌نجام دانی وه‌رزش ڕۆژانه‌ .

- دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی گۆشتی ئاماده‌کراو وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک وگۆشتی قوتوو .

-دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینی و خواردنه‌وه‌ گازی و کحولی یه‌کان .




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP