هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا رایگەیاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له كه‌ناراوه‌كانی ته‌رتوس گیانیانله‌ده‌ستداوه گه‌یشته 35 كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ته‌رتوس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له ئاماده‌باشی به‌رده‌وامدان، هه‌روه‌ها سیستمی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چون كاردانه‌وه‌ی خێرا و گونجاو بۆ رێگریكردن له خنكانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مێك بون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا 34 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 20 كه‌سی دیكه‌ش رزگاركراون و گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی باسل، سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی چاره‌سه‌ری پێویست پێشكه‌ش به‌برینداران ده‌كرێت و گه‌ڕانیش به‌دوای كه‌سانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.
لای خۆشیەوە، پارێزگای ته‌رتوس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، عه‌بدولحه‌لیم عه‌وز پارێزگار سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه كه له‌كه‌ناراوه‌كانی ته‌ڕتوس رزگاركراون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سه‌رنشینه‌كانی به‌له‌مه‌كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاوازن، زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سوریا و لوبنانن و به‌شێكیشیان ناسنامه‌یان پێ نیه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی ته‌رتوسی سوریا ژێرئاوكه‌وت و به‌پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش به‌له‌مه‌كه زیاتر له 100 كه‌سی هه‌ڵگرتوه و تا ئێستاش تیمه‌كانی مه‌له‌وانی به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنبواندان.