دواین هەواڵ

عێراق‌

 17/09/2022

وادەی دابەشکردنی کۆتا بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان راگەیەنرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی دابەشکردنی کۆتا بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانی راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی بازرگانی عێراق رایگەیاند، یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری خۆراکی تا 31/12ی ئەمساڵ بەشەخۆراکی مانگانەی دیاریکردوە و لەو بەروارەوە بەشەخۆراکی مانگانە کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەش کردوە، دەکرێت بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتو دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام بێت لە رێگەی عەمبارەکانی فریاگوزارییەوە.

ئەوەشسی خستووەتەروو، میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵات.

ئاشکراشیکردوە، بە هەماهەنگی وەزارەتەکان ، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک کارتی ئەلیکترۆنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان کارا دەکەن کە رۆڵی دەبێت لە دابینکردنی بەشە خۆراکی زیاتر بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP