دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 11/09/2022

نەخۆشییە دەروونیەکان و ئەنجامدانی تاوان

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان
هەرچەندە هەڵسەنگاندنی مەترسی ڕوودانی توندو تیژی کارێکی گرانە بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕێژەی بەربڵاوی توندوتیژی لەنێوان ئەوانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە و خەڵکی ئاسایی یەکسانە، بەڵام میدیاکان زۆربەی جار ئەوکەسانەی شیزۆفرینیایان هەیە بەکەسێکی توندوتیژو مەترسیدار وێنادەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی ئەونەنگییەی دراوەتە پاڵ نەخۆشییەدەروونیەکان لەگەڵ دەرئەنجامی دواکەوتنی چارەسەرو قورس بوونی حاڵەتەکە.

کۆمەڵێک خاڵ هۆکارن بۆ زیادبوونی توندو تیژی و مەترسی ڕوودانی تاوان لەنێو ئەوکەسانەی نەخۆشی شیزۆفرینیایان هەیە وەک:

١.لاوازی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی.

٢.بەکارهێنانی کحول و ماددەی هۆشبەر.

٣.سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکەو دەرکەوتنی نییشانەکانی وەک گومان، هەلوەسەی دەنگی (فرمان کردن بەنەخۆشەکە)...هتد.

٣. بەکارنەهێنانی دەرمان و چاودێری نەکردن لەلایەن پزیشکی پسپۆر.

نەخۆشی شیزۆفرینیا هۆشەنگی لەدەست دەدات و بیرکردنەوەیان ئاڵۆزە هەروەها توانای کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیی و هەڵچوونیان کەمترە لەچاو کەسانی ئاسایی. توێژینەوەیەک نیشانی دەدات کە ئەوکەسانەی نەخۆشی شیزۆفرینیایان هەیە لەڕەگەزی نێر ٣.٨ جار زیاتر پێشبینی ئەگەری ڕوودانی توندوتیژی و تاوانیان لێ دەکرێت.

هەرێمی کوردستانیش وەک ووڵاتان لەم حاڵەتانە بە دوور نی یە و ڕۆژانە ئەبینین وئەبیستین کە کەسانێک نەخۆشی دەروونیان هەیە هێرش دەکەنە سەر کەسانی دەورووبەرو هەندێک جار بەکوشتن کۆتایی دێت. هەر بۆیە باشترین ڕێگا بۆ پێشگیری کردن لەڕوودانی توندوتیژی و تاوان وەرگرتنی دەرمان و سەرپەرشتی کردنە لەلایەن کەسانی پسپۆر.

داواکارین لەخێزانەکان زیاتر بەدەنگ نەخۆشەکانیان بچن و فەرامۆشیان نەکەن هەروەها ئاگاداری چەک و ئامێرەتیژەکان بن لەماڵەکانیان بۆ ڕێگری کردن لەڕوودانی کارەسات.
سوپاس بۆ لایک و کۆمێنتەجوانەکانتان بۆ بەردەوامی بڵاوکراوە دەروونییەکان.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP