هەرێم نیوز
کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەران و فەرمانگەکانی کارەبای هەولێر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- بۆ وەرزی زستان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکرێت.
- هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەکان فراوان دەکرێت.
- جەخت لەسەر وەرگرتنی نرخی کارەبا کرایەوە.
- کار بۆ کەمکردنەوە و چارەسەری بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەکرێت.
- دوو وێستگەی مۆبایل بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت.
- دەوامی دوای نیوەڕوان تا کاتژمێر 5:00 ئێوارە بۆ بەشی فرۆشتنی وزە دەکرێتەوە.