هەرێم نیوز
دادگای فیدراڵی رایگه‌یاند، رۆژی (30ی 8ی 2022) له باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
دادگای فیدراڵی له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تێیدا هاتووه، دادگا بڕیاری دا، دانیشتنی خۆی له باره‌ی داوای ژماره 188ی ئیتیحادی، كه له لایه‌ن نه‌سار زه‌غیر ئه‌لڕه‌بیعی، ئه‌مینداری كوتله‌ی سه‌دره‌وه، پێشكه‌ش كراوه دوابخات بۆ رۆژی 30ی ئاب.
دادگا روونیكردووه‌ته‌وه، كه ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پابه‌ندكردنی سه‌رۆك كۆماره بۆ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی 64 له ده‌ستووری ئیتیحادی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە راگەیەنراوی پێشوتری دادگای فیدراڵی رەتیکردبووەوە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی هەبێت.