هەرێم نیوز
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ڕایدەگەیەنێت، دوای ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له نێو قوتابیان، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بڕیاری یه‌كپۆشی بده‌ن و بۆ ساڵی نوێی خوێندن جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، د. كامه‌ران یوونس، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: بیرۆكه‌ی یه‌كپۆشیمان بۆ هات، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی و چینایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی خانه‌واده‌ی قوتابیان، دواتر كردمان به ڕاپرسی و دوای ئه‌وه‌ی زۆرترین قوتابی ڕایان له‌سه‌ری بوو، ده‌یكه‌ینه بڕیار و بۆ ساڵی نوێی خوێندن جێبه‌جێ ده‌كرێ.
وتیشى: ڕاپرسییه‌كی ئه‌لیكترۆنیمان كرد، 11 هه‌زار و 450 قوتابی به‌شدارییان كرد و ئێمه چه‌ند پرسیارێكمان كرد، ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوو:
گه‌ر یه‌كپۆشی ڕابگه‌یه‌ندرێ ئاماده‌ی جێبه‌جێی بكه‌ی؟ 70.6% ده‌ڵێن به‌ڵێ ئاماده‌ین یه‌كپۆشی جێبه‌جێ بكه‌ین و 29.4% نه‌خێر.
پرسیاری ئه‌وه‌مان كردبوو، ڕه‌ساسی و سپی، یان ڕه‌ش و سپی بێ، 74.6% ده‌ڵێن ڕه‌ش و سپی، 25.4% ده‌ڵێن ڕه‌ساسی و سپی.
پرسیارمان كردبوو، یه‌كپۆشی بارگرانی كه‌م ده‌كاته‌وه؟ 70.9% ده‌ڵێن به‌ڵێ و 29.1% ده‌ڵێن نه‌خێر
پرسیاریمان كردووه جیاوازی له نێوان كوڕ و كچ هه‌بێ؟ 58.3% ده‌ڵێن نه‌خێر و 41.7% ده‌ڵێن به‌ڵێ.
پرسیومانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قوتابی ده‌بێ؟ 64.6% ده‌ڵێن به‌ڵێ و 35.4% نه‌خێر.
ئاما‌ژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كپۆشی ده‌كه‌ینه بڕیار و بۆ ساڵی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێ، به‌ڵام ئێمه تا 1/10/ ده‌رفه‌ت به قوتابی ده‌ده‌ین، هه‌رچه‌نده ساڵی نوێ له 4/9/2022 ده‌ست پێ ده‌كا، ڕاگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان به‌رپرسن له جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره.
له‌باره‌ی ئه‌و قوتابییانه‌یشی پابه‌ند نابن، گوتی: هه‌ر قوتابییه‌ك پابه‌ند نه‌بێ، سه‌ره‌تای سزای ته‌نبێ (هۆشداری)، دواتر ئینزار (ئاگه‌داركردنه‌وه) و جاری سێیه‌م فه‌سڵ ده‌كری بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌م بڕیاره، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب و حیجاب و ته‌نووره نییه، ته‌نیا یه‌كپۆشییه.